ڕێنمایی دایک و باوک لە کاتی لەدایکبوونەوە تاکوو پێنج ساڵ

تەندروستی و نەخۆشییە باوەکانی منداڵان

ڕێنمایی دایک و باوک لە کاتی لەدایکبوونەوە تاکوو پێنج ساڵ
تەندروستی و نەخۆشییە باوەکانی منداڵان

بەخێر بێیت

ئەم سەرچاوانە کۆکراوەنەتەوە لە لان گرووپی پزیشکیNHS ئەففیلد یەوە.

ئەم پەڕتووکە ڕێنماییە داگری زانیاری بەکەڵکە بۆ دایک و باوک/ سەرپەرشتی منداڵ لە سەرەتای لەدایکبوونەوە (سەرتر). هەر دایک و باوک یان چاودێرێک دەیهەوێت بزانێ چۆن ئەوەی بۆ منداڵەکەکەی کە خەریکە گەشە دەکات بە باشترین جێبەجێ بکات و باشترین دەستپێک لە ژیاندا بۆ ئەو بە دیاری بێنێت. دەکرێ پەڕتووکی ڕێنما بەکاربێنیت بۆئەوەی ئەو کاتانەی منداڵی ساوا/ منداڵەکەت نەخۆشە لە ئاراستەی جێبەجێکردنی هەوڵی پێوستدا یاریدەدەر بێت. دەبێ فێر بیت چۆن لەماڵەوە چاودێری منداڵەکەت بکەیت، کەی ڕاوێژکاری وەربگریت لە پسپۆڕێکی تەندروستی و چارەسەری و کەی پەیوەندی بکەیت بە خزمەتگوزاری فریاگوزارییەوە.

زۆربەی ئەو کێشانەی کە بەروڕوویان دەبیتەوە تەنیا بەشێکن لە پڕۆسەی ڕۆژانەی گەشەکردن، زۆرجار لە ڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ مامان یان سەردانکەری تەندروستی خۆتەوە دەکرێ لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم کێشانەدا یارمەتی وەربگریت. تاڕادەیەک هەموو منداڵانی ساوا، منداڵانی تازەپێهەڵگرتوو تووشی باوترین نەخۆشییەکانی سەردەمی منداڵی وەک مێکوتە، هەڵامەت، قۆڕگ­ئێشە و ئیلتیهابی گوێ دەبن. سەرەڕای ئەوەکە تووشبوون بەم نەخۆشیانە زۆر باش نییە، لەجیاتی سەردانی بەشی ڕووداو و فریاگوزاری بەئاسانی لەماڵەوە بە پاڵپشتی پسپۆڕی تەندروستی و چارەسەری چارەسەر دەکرێن.

گەر نیگەرانیت دەبێ ڕاوێژکاری زیاتر وەربگریت- متمانە بکە بە غەریزەکانت.

www.enfieldccg.nhs.uk

PDF version